به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د تورک شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ماردین له یه‌که‌مین ڕۆژی ده‌ستپێکردنی کاره‌که‌ی له شاره‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که لاپه‌ڕه‌یێکی نوێ کراوه‌ته‌وه و گوتی: عه‌قڵییه‌تێکی هاوبه‌ش و ئیراده‌ی گشتیمان هه‌یه بۆ ئاراسته‌کردنی خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی خه‌ڵک. ئیراده‌ی شه‌فافی شاره‌وانی پیشان ده‌ده‌ین. ئه‌مڕۆ ئیراده‌ی گه‌ل خۆی پیشان دا. مشتومڕه‌کان وه‌لاوه ده‌نێین و ئیراده‌ی گه‌ل وه‌ک بنه‌ما داده‌نێین چوونکه ته‌نها بابه‌تی حاشاهه‌ڵنه‌گری دیموکراسی ئه‌وه‌یه ئیراده‌ی گه‌ل وه‌ک بنه‌ما دابنرێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: له کاتێکدا قه‌یووم بۆ شاره‌وانیی ئێمه [ماردین] دیاری کرا 93 ملیۆن لیری نه‌ختینه له ناو قاسه‌ی شاره‌وانیدا بوو. سه‌رجه‌م قه‌رزی شاره‌کانی پارێزگایان که‌ڵه‌که کردۆته سه‌ر شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری ماردین. ئێمه ڕۆژی دواییی کارکردن له شاره‌وانی ئه‌و پۆسته‌مان به 63 ملیۆن قه‌رزه‌وه ڕاده‌ستی قه‌یووم کرد که له ئێستادا شاره‌وانییه‌که 406 ملیۆن قه‌رزداره. 620 ملیۆن لیر قه‌رزی له پڕۆژه‌ی ئاوی ماردیندا هه‌یه. قه‌رزێک که عه‌قڵی سالم ناتوانێت قبووڵی بکات که‌ڵه‌که بووه. ڕێکخراوێک که داهاته‌که‌ی 6 ملیۆن لیره 620 ملیۆن لیر قه‌رزداره. له تورکیا هیچ شارهوانییێک به‌م قه‌رزه‌وه شانسێکی بۆ خزمه‌تگوزاری نییه. ئه‌م کاره‌یان به‌ئه‌نقه‌ست ئه‌نجام داوه که بتوانین کارێک ئه‌نجام بده‌ین و کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵکی لێبکه‌وێته‌وه. ئه‌مه زوڵمێک له حه‌قی خه‌ڵک و سیاسه‌ته. ڕای گشتی له قه‌رزه که‌ڵه‌که‌بووه‌کان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه و داواکاریی دیدار له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئاراسته ده‌که‌ین و له دیداره‌که‌دا ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment