کوردپرێس: هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند"فواد حسێن، وەزیری دارایی عێراق رەزامەندیی لەسەر مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "هیچ کێشەیێک لە خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە، چوونکە لە یاسای بوودجەی عێراقدا جێگیر کراوە".
پێشتر هۆشیار عەبدوڵا بە شارپرێس-ى رایگەیاندبوو "دواکەوتنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم تەنیا پەیوەندىی بە هەندێ رۆتینیاتى ئیدارى و واژۆکردنى هەندێ نووسراوەوە هەیە، بۆیە هیچ کیشەیێکى ئیدارى و سیاسى لەسەر نییە".
ئاماژەى بەوەش کردبوو کە پەیوەندییان بە فوئاد حوسێن وەزیری دارایی حکوومەتی عێراقەوە کردووە و لەو بارەیەوە دڵنیایی پێداون کە هیچ کێشەیێک لە ئارادا نییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment