کوردپرێس:
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 9ی 4ی 2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جۆدی هوود هه‌ڵسووڕێنه‌ری كاروباره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ستیڤ ڤاگن كونسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان، ماكس بریمۆراک ڕاوێژكاری تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ پێكهاته جیاوازه‌كان و شاندێكی سیاسی و دیپلۆماسیی یاوه‌ریان كرد.
له دیداره‌که‌دا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیران ده‌ربڕی و هاوكارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان بۆ ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر و پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كان بێ‌جیاوازی به‌رز نرخاند و هه‌ردوولا جه‌ختیان له بایه‌خدان به هاوكاریی ئه‌و پێكهاتانه كرده‌وه كه به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه زێدی خۆیان جێهێشتووه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ئاسایش له ناوچه‌كانیان به‌رقه‌رار ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تا ئێستا له‌مباره‌یه‌وه نراون، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر- به‌غدا و هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ، مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له چه‌ند ناوچه‌یێک و كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌مباره‌یه‌وه خرانه به‌ر باس وگفتوگۆ.
تاوتوێ كردنی دۆخی ناوچه‌كه و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به باشتربوونی لایه‌نی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment