یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئەکتەوبرەوە بەڕێوە چوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ تاوتوێکردنی شێوازی دابەشکردنی بودجەی ئەمساڵی پارێزگاکە بە سەر ناوچەکاندا کۆتایی هات و بڕیار درا تەواوی لیژنەکانی ناو ئەنجومەن چالاک بکرێنەوە.

کوردپرێس:

کۆبوونەکە بە ئامادەبوونى ٢١ ئەندام و بە سەرۆکایەتیی جەمال مەولوود ڕاسپێدراو بۆ بەڕێکردنی کاروبارەکانی ئەنجومەنەکە بەڕێوە چوو.

لە کۆبونەوەکەدا پلانی پڕۆژەکانى کەرکووک و دابەشکردنی بودجە بەسەر ناوچەکان گفتوگۆی لە بارەوە کراوە و لیژنە تایبەتمەندەکانی ئەنجومەنەکەش کارا کرانەوە.

لە کۆبونەوەکەدا گەلاوێژ جەباری لە جێگەی جەمال مەولوود بە سەرۆکی لیژنەی دارایی هەڵبژێردرا، بەو پێیەی جەمال مەولوود ڕاسپێردراوە بۆ بەڕێکردنی کاروبارەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک.

بەپێی زانیاریەکان لەناو بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٩ بەشە بودجەی پارێزگای کەرکووک بە ٤٤٥ ملیار دینار دیاری کراوە، لەو بڕەش زیاتر لە ٧٥ ملیار دیناری بریتییە لە پارەی پتڕۆدۆلار.

کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە کاتێکدایە، لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە ئەمرۆ ئەنجومەنەکە یەکەم کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی کرد، پێشتر ئەنجومەنەکە چەند کۆبوونەوەیێکی ڕاوێژکاریی کردووە، بەڵام نەیتوانیوە هیچ بڕیارێک دەربکات، چوونکە نیسابی ئەندامان بۆ کۆبوونەوە نەبووە و ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکى ئەنجومەنیش کەرکووکی بەرەو هەولێر بەجێهێشتووە.

News Code 52985

Your Comment

You are replying to: .
captcha