كچه‌زایێكى سه‌دام ئیدعا دەکات سەدام لە کاتی ڕووخانیدا پێشوازیی جه‌لال تاڵه‌بانیی ڕەت کردۆتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حه‌ریر حسێن كامل كچه‌زاى سه‌دام حسێن دیكتاتۆرى پێشووى عیراق ئیدعای کرد، دواى رووخانى به‌غدا خانه‌واده‌ى باپیره‌ى داواكارییێكى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-یان ره‌ت كردۆ‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پێشوازییان لێبكات.

کوردپرێس:

حه‌ریر حسێن كامل به‌ئاژانسى "ڕووسیا الیوم"ى وتووه‌ "له‌و كاته‌ى به‌غدا له‌ 9-3-2003 رووخا، جه‌لال تاڵه‌بانى كه‌ دواتر بووه‌ سه‌رۆك كۆمارى عێراق، داواى كرد پێشوازى له ‌خانه‌واده‌ى سه‌دام حسێن بكات، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ى ره‌ت كرایه‌وه‌".

ناوبراو ده‌شڵێت "ره‌ت­كردنه‌وه‌كه‌ به ‌هۆكارى ئه‌منى بوو، هیچ په‌یوه‌ندییێكى به‌كه‌سایه‌تیى تاڵه‌بانی-یه‌وه‌ نه‌بوو".

ئه‌و كچه‌زایه‌ى سه‌دام حسێن ڕوونی كردوه‌ته‌وه‌، یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌كانى سه‌دام حسێن ئه‌وه ‌بوو زۆر پشتى به‌ خانه‌واده‌كه‌ى به‌ستبوو، ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى زیان به ‌خۆى و به‌خانه‌واده‌ و بازنه‌ى چوارده‌وریشى بگه‌یه‌نێت، گه‌لى عێراقیش به‌ هۆى چه‌ند ئه‌ندامێكى خانه‌واده‌ى سه‌دامه‌وه‌ ئازارى زۆریان چه‌شت.

News Code 52984

Your Comment

You are replying to: .
captcha