به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژماره‌یێک له به‌رپرسانی ئه‌مریکا کورد به هاوپه‌یمانێکی متمانه‌پێکراو ده‌زانن به‌و بۆنه‌وه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش یارمه‌تییێکی سه‌ربازیی به‌رفراوانیان له ماوه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش ڕاده‌ستی هێزه کوردییه‌کانی عێراق و سووریا کرد. ئه‌مریکا له سووریا بوویه گرنگترین هاوپه‌یمانیی کورد و ئه‌و بابه‌ته‌ش ئه‌وه‌نده گرنگه که کورد نیگه‌رانه له ئه‌گه‌ری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا.
واڵستریت ژۆرناڵ له وتارێکدا ئاماژه به ژماره‌یێک کێشه‌ی ئه‌مریکا له دۆخی ئێستای جیهان ده‌کات له‌وان هاوپه‌یمانێتیی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانی وه‌ک تورکیا و کورد.
دوو نووسه‌ری وتاره‌که پێیان وایه تورکیا چیتر هاوپه‌یمانیی ئه‌مریکا نییه و وه‌ک ڕووسیا و چین لایه‌نی به‌رانبه‌ری ئه‌مریکایه و ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له هاوپه‌یمانیی متمانه‌پێکراوی ئه‌مریکا واتا کورد ده‌کات.
نووسه‌رانی وتاره‌که له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دان که ده‌بێ ئه‌مریکا پێداچوونه‌وه له چۆنیه‌تیی هه‌ڵبژاردنی هاوپه‌یمانه‌کانی بکات و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ که‌سانێک ببه‌ستێت که ڕێز بۆ بڕیاره‌کانی داده‌نێن. نووسه‌رانی وتاره‌که‌ی واڵستریت ژۆرناڵ باشترین هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌مریکا به وڵاتانی یۆنان، ئیسرائیل، ئیتیۆپیا و کورد ناو ده‌به‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment