وندی شێرمه‌ن: بڕیاری ئه‌مریکا دژی سوپای پاسداران، هێزه‌کانمان له‌ ناوچه‌که‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌

به‌شی جیهان/ کوردی- دیپلۆماتکاری پێشووی ئه‌مریکا له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ به‌ تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران هاته‌ده‌نگ و ئه‌و بڕیاره‌ی به‌ بڕیارێکی ورووژێنه‌ر وه‌سف کرد که‌ هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ناوچه‌که‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 8ی نیسانی 2019 کۆشکی سپی له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ سوپای پاسدارانی ئێرانی خسته‌ ناو لیستی تیرۆره‌وه‌ به‌و مه‌به‌سته‌ی به‌ره‌نگاری کاره‌کانی ئێران له‌ ناوچه‌که‌ ببێته‌وه‌ که‌ ئه‌و بڕیاره‌ش کاردانه‌وه‌گه‌لێکی زۆری به‌ دوای خۆیدا هێنا و له‌ یه‌که‌م کاردانه‌وه‌دا وندی شێرمه‌ن دیپلۆماتکاری پێشووی ئه‌مریکا ناڕه‌زایه‌تیی خۆی به‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریکا ده‌ربڕی و بڕیاره‌که‌ی به‌ بڕیارێکی هانده‌رانه‌ وه‌سف کرد.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ به‌ تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ناوچه‌که‌ به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی ده‌کاته‌وه‌.

له‌لایێکی‌تریشه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی دی ولتی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ به‌ تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ هه‌رگیز هێزی فه‌رمیی وڵاتێک وه‌ک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نه‌ناسێندراوه‌ و شرۆڤه‌کاران و چاودێرانی ئه‌مریکاش هۆشدارییان داوه‌ که‌ مومکینه‌ دیکه‌ی وڵاتان له‌و ڕێگایه‌وه‌ بڕیارێکی هاوشێوه‌ دژی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ربکه‌ن و ئه‌مه‌ش هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌یه‌ که‌ په‌رله‌مانتارانی ئێران به‌رانبه‌ر به‌ بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا ئه‌نجامیان دا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52975

Your Comment

You are replying to: .
captcha