وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی پۆمپیۆ دەداتەوە

بەشی ئێران/ کوردی- محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای داوەتەوە کە لێدوانی دژبەیەکی لە بارەی ئێرانەوە داوە.

کوردپرێس:

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر کاردانەوەی بەرانبەر بە لێدوانەکەی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نیشان داوە کە لە دانیشتنەکەی ناتۆدا ئێرانی بە دەسەڵاتێکی مەترسیدار وەسف کردبوو و بە پێویستی زانیبوو کە وڵاتانی جیهان ڕووبەڕووی ببنەوە.

ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە پێشتر پۆمپیۆ وتبووی پێگە و هێزی ئێران لاواز بووە؛ هەر بۆیەش وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسیویەتی: "گۆڕانێکی شاز! ئەمریکا جارێک ئیدعا دەکات ئێران لە ڕووخان نزیک بۆتەوە و جارێکی دیکە دەڵێت ئێران دەسەڵاتێکی مەترسیدارە کە هەڕەشەیە بۆ سەر ناتۆ."

زەریف هەر لە تویتەکەیدا زیادی کردووە: "پۆمپسۆ و سەرۆکەکەی هەموو جۆرە لێدوانێکی دژبەیەک دەدەن بەڵام لە بەرانبەردا ئێران بەردەوام ئاشتیخواز بووە و هەستی بە بەرپرسایەتی کردووە."

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەمە جارێکی دیکە ئێرانی بە مەترسی و هەڕەشە بۆ سەر ناتۆ وەسف کردبوو و وتبووی ئەمریکا هەوڵ دەدات گەمارۆی زیاتر بخاتە سەر تاران بۆ ئەوەی جومگە ئابوورییەکانی ئێران ئیفلیج بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە واڵستریت ژوورناڵ لە ڕاپۆرتێکدا ئیدعای کردووە ڕۆژی دووشەمەی دابێ واشەنتۆن بڕیارێکی دیکە دژ بە ئێران دەردەکات و پێ دەچێت ئیدارەی ترەمپ سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە ڕیزی ئەو لیستەوە کە بە لیستی تیرۆر ناسراوە.

News Code 52885

Your Comment

You are replying to: .
captcha