بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە 19/03/2019 وادەی بەخشینی عێراق لە سزاکانی سەر ئێران کۆتایی هات، بەڵام ئەمەریکا جارێکی دیکە ئەو وادەیەی درێژکردەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی France24، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سێ مانگی دیکە وادەکەی درێژکردووەتەوە و ئامانجیش لێی، یارمەتیدانی عێراقە تاکوو پێداویستی گاز و کارەبا دابین بکات.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، 90 رۆژى تر دراوه به‌عیراق بۆ ئه‌وه‌ى پابه‌ندى سزاكانى سه‌ر ئێران نه‌بێت و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستیه‌كانى، كاره‌با له‌و وڵاته بكڕێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، به‌رده‌وام ده‌بن له گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان له عێراق تایبه‌ت بهسزاكانى سه‌ر تاران، فراوان كردنى سامانى سروشتى له غاز و سه‌رچاوه‌كانى وزه، كه ئابوورى عێراق به‌هێز ده‌كات و ده‌توانێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئێران بێته ده‌ره‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment