بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەییب ئەردۆغان کە بەمەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن سەردانی پارێزگای زونگوڵداغ-ی کردبوو ڕایگەیاند: ئێمە هەڵەیێکمان ئەنجام دا و سزای لەسێدارەدانمان لە تورکیا هەڵوەشاندەوە بەڕای من ئەمە هەوڵێکی هەڵە بوو. هەڵەیە لە زیندانەکانماندا کەسانێک بن کە لە شەوی 15ی جووڵای هاووڵاتییانی ئێمەیان کوشت.
ناوبراو درێژەی دا خزمەت کردن بەوانەی کە پۆلیسەکانی ئێمەیان کوشت تەنانەت ئەگەر تا هەتایە لە زیندانیشدا بن هەڵەیە. بۆ من ئەمە قورسە، ئەگەر پەرلەمان بڕیار بۆ گەڕانەوەی سزای لەسێدارەدان بدات منیش قبووڵی دەکەم.
ئەردۆغان لە درێژەی وتەکانیدا ڕەخنەی توندی لە سزای تەملی گرت و وتی: ئەو کابرایە کورد نییە، فریوکارە. کورد برای ئێمەن.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی هابر تورک
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment