به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاندوووه: مانگانه حكوومه‌تی عێراقی بودجهیێكی تایبه‌تی 68 ملیار دیناری بۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ته‌رخان كردوووه به‌ڵام ئه‌و بڕه‌پاره‌یه به‌شی مووچه‌ی نیوه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناكات ئه‌گه‌ر به‌پێی سیسته‌می مووچه‌ی په‌یڕه‌وكراو بدرێته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم گوتیشی: "ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵه ئه‌مریكا مانگانه 20 ملیار دینار ده‌داته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حكوومه‌تی عێراقیش جگه له به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم، مانگانه بودجهیێكی تایبه‌تی 68 ملیار دیناری بۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ته‌رخان كردوووه به‌ڵام ئه‌و بڕه‌پاره‌یه به‌شی مووچه‌ی نیوه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ناكات ئه‌گه‌ر به‌پێی سیسته‌می مووچه‌ی په‌یڕه‌وكراو بدرێته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "ده‌بێت مانگانه بڕی نزیكه‌ی 140 ملیار دینار بودجه هه‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌پێی سیسته‌می به‌رگریی عێراقی مووچه بده‌ینه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌بێت مانگانه نزیكه‌ی 280 ملیار دینار بودجه‌مان بۆ هێزی پێشمه‌رگه له‌به‌رده‌ست بێت."
جه‌بار یاوه‌ر ڕاشیگه‌یاند: "له دوو یاسای بودجه‌ی ئه‌مریكادا بڕێک پاره ته‌رخان كراوه بۆ یارمه‌تیدانی به‌شێک له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه شه‌ڕی دژی داعشیان كرد ئه‌وه‌ش بۆ نزیكه‌ی 26 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه كه مووچه‌كانیان له‌و بڕه پاره ده‌درێت كه مانگانه 20 ملیار دیناره".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment