به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سوپای سووریای دیموکرات له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه به ئۆپه‌راسیۆنی هه‌سه‌ده بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی گرووپی تیرۆریستیی داعش له باغۆز ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: له ئۆپه‌راسیۆنی هێزی سووریای دیموکرات بۆ سه‌ر مۆڵگه‌ی داعش له باغۆز 32 چه‌کداری ئه‌و گرووپه کوژراون که له نێوان کوژراواندا چوار فه‌رمانده‌ی داعش ده‌بینرێت.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوووه: هێزه‌کانی سووریای دیموکرات له 24 کاژێری ڕابردوودا ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گای سه‌ربازیی داعش ئه‌نجام داوه و پێکدادانێکی قورس له نێوان هه‌ردوولا ڕووی داوه و له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌ست به سه‌ر ژماره‌یێک چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازیی داعشدا گیراوه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان 12 جار مۆڵگه‌ی داعش له باغۆزیان بوردومان کردوووه.
لیستی چه‌که زه‌وتکراوه‌کانی تیرۆریستانی داعش له باغۆز به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه: 45 پارچه چه‌کی کلاشنیکۆف، دوو پارچه چه‌کی BKC، 13 پارچه‌کی چه‌کی RBC، پارچه چه‌کێکی زاگرۆس، دوو پارچه چه‌کی Uzi، 8 باکسی گوله‌ی دۆشکا و...
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی زهرنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment