به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، خولووسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا باسی له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و مه‌نبه‌ج له باکووری سووریا کرد و ڕای‌گه‌یاند: ئیراده و وره‌مان که له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتوون به جیهانمان پیشان دا له پاککردنه‌وه‌ی مه‌نبه‌ج و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له تیرۆریستان درێژه‌ی ده‌بێت. بێگومان مه‌نبه‌ج و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له تیرۆریستانی YPG/PKK و داعش پاک ده‌که‌ینه‌وه و ئه‌و ناوچانه ڕاده‌ستی خاوه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانیان ده‌که‌ین.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که هه‌رگیز ڕێگه به پێکهێنانی ڕێڕه‌وی تیرۆر له سنووره‌کانمان ناده‌ین و گوتی: هه‌موان ئاگاداری ئیراده‌ی به‌هێزی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ن. ئێمه له تێکڕای ئۆپه‌راسیۆنه‌کانمان پشتمان به مێژوو و فه‌رهه‌نگمان به‌ستوووه و ته‌نها تیرۆریستانمان کردۆته ئامانج و حه‌شارگه، مۆڵگه، چه‌ک، ئۆتۆمبێل و هه‌ماری تیرۆریستانمان تێکشکاندوووه. له ئۆپه‌راسیۆنه‌کاندا هه‌ستۆکیمان له‌سه‌ر مرۆڤی بێ‌گوناح، خه‌ڵکی سڤیل، شوێنه پیرۆزه و مێژووییه‌کان و ژینگه بوووه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن و هیچ یه‌ک له وڵاتان هه‌ستیارییێکی وایان له خۆیان نیشان نه‌داوه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی هابرتورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment