بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کوردانی سووریا تا ئێستا دووجار هەوڵی دانووستاندنیان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا داوە. ئەوان داوای مانەوەی سیستەمی خۆبەڕێوەبەریی دەکەن لە ناوچەی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڵام کێشەیان نابێت لەگەڵ ئامادەبوونی هێزەکانی حکوومەتی ناوەندی لە سەر سنووری تورکیا- سووریا بۆ دروست کردنی پەرژین لەنێوان تورکیا و کوردەکانی سووریا.
فۆزا یووسف لەسەرکردە باڵاکانی کوردی سووریا لەبارەی ئەنجامی دانووستانی کورد لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی بە ڕۆیتێرزی وت دانووستان لەگەڵ دیمەشق هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
ناوبراو زیادی کرد کوردەکان چەند جار بۆ دانووستان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا لەسەر خۆبەڕێوەبەرایەتیی، پرسە سیاسییەکان، پرسی فەهەنگی و هەندێک بابەتی تر هەوڵیان داوە بەڵام حکوومەتی ناوەندیی سووریا تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی ئەرێنیی لەمبارەوە هەڵنەگرتووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment