ئەمریكا بزووتنەوەی نوجەبای عێراق و ئەمینداری بزووتنەوەکە دەخاتە لیستی تیرۆر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ناوی بزووتنەوەی نوجەبای عێراقی خستە لیستی تیرۆرەوە.

کوردپرێس:

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، جگە لەبزووتنەوەی نوجەبا ئەمینداری بزووتنەوەكە "ئەكرەم كەعبی"ی خستە لیستی كەسایەتییە تیرۆرستییەكانی جیهان.

بەپێی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، ئەو گورپە سەرەڕای ئەوەی لەشەڕی داعش رۆڵی باشی هەبووە، بەڵام رۆڵی سەرەكیشی هەبووە لەگەیاندنی گرووپەكانی ئێران بەسووریا.

بڕیارەكەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا گرووپەكانی تری وەك یەكەكانی الحامد، تەلەفزیۆنی النجبا، یەكەی عەمار بن یاسر، یەكەی ئازادیخوازی جەولان، بزووتنەوەی حیزبوڵڵای النجبا و یەكەكانی ئیمام حەسەن موجتەبا، كە سەر بەو گرووپەن خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

رۆژی دوو شەممە نەسر شممەری یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا رایگەیاندبوو كە لە زۆربەی شارەكانی عێراقدا بنكەی سەربازیی ئەمریكا هەیە و لەلایەن هێزەكانیانەوە چاودێری دەكرێن.

ئەوەشی خستبووە ڕوو كە ئەمریكا 19 بنكەی لە عێراقدا هەیە و داواشی لە ئەنجومەنی نوێنەران كرد لەرێی داخستنی ئەو بنكانە و دەركردنی هێزە ئەمریكیییەكانەوە سەروەریی عێراق بپارێزن.

News ID 52366

Your Comment

You are replying to: .
captcha