نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا سەردانی تورکیا دەکات

بەشی تورکیا- جیمز جێڤری نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاروباری سووریا بەیانی بەمەبەتی گفتوگۆ کردن لەسەر گڕانکارییەکانی ئەمدواییەی سووریا سەردانی تورکیا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێڤری سبەی دووشەممە سەردانی تورکیا دەکات و پلانی ئەوەش ھەیە کە لەگەڵ شاندێک بە سەرۆکایەتی جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەدات ئونال و بەرپرسانی سەربازیی تورکیا کۆ ببێتەوە.

پێشبینی ئەوە دەکرێت کە لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی پرسی سووریا و قۆناغی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا و جێبەجێ کردنی نەخشە رێگای منبج بکرێت.

لە چوارچێوەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و واشنتۆن، دوایین جار ھێزی ئەرکی تایبەت کە بەمەبەستی رێکخستنی قۆناغی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا پێکھێنرابوو، لە ٢٨ی رابردوو سەردانی شاری ئەنقەرەی کردبوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، باسی پرسی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە شارۆچکەی منبج و وردەکارییەکانی پێکھێنانی ناوچەی ئارام و لێسەندنەوەی ئەو چەکانەی کە یەپەگە کونترۆڵی کردووە، کرابوو.

سەرچاوە: هابر 7

کۆدی هەواڵنێز: 60113

News Code 52300

Your Comment

You are replying to: .
captcha