بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ناوەندی شەنگال ئێزدییەکان بە خۆپیشاندانێک ناڕەزایەتییان نیشاندا، ئەوەش دژی ئەو بانگەشانەی کە دەوترێت لە باغۆز چەتەکانی داعش ٥٠ ژنی ئێزدییان سەربڕیوە.
لە خۆپیشاندانە ناڕەزاییەکەدا بێدەنگیی حکوومەتی عێراق و ڕێکخراوەکانیی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شەرمەزار کرا.
هەوروەها داوایان کرد، کە مافەکانیان بپارێزرێت و ڕێگە لەوە بگیرێت جارێکی دیکە کۆمەڵکوژ بکرێنەوە، ئەو ئێزدیانەشی لە دەستی داعشدا ماون ڕزگار بکرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment