لە شەنگال خۆپیشاندانێک لەدژی سەربڕینی 50 کچی ئێزدی بەڕێوەچوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ناوەندی شارۆچکەی شەنگال بێدەنگیی لەبەرامبەر ئێزدییەکان و بانگەشەی سەربڕینی ٥٠ ژنی ئێزدی، شەرمەزار کرا، هەروەها بانگ لە حکوومەتی عێراق و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرا، کە بەدەنگ هاواری ئەوانەوە بچن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ناوەندی شەنگال ئێزدییەکان بە خۆپیشاندانێک ناڕەزایەتییان نیشاندا، ئەوەش دژی ئەو بانگەشانەی کە دەوترێت لە باغۆز چەتەکانی داعش ٥٠ ژنی ئێزدییان سەربڕیوە.

لە خۆپیشاندانە ناڕەزاییەکەدا بێدەنگیی حکوومەتی عێراق و ڕێکخراوەکانیی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شەرمەزار کرا.

هەوروەها داوایان کرد، کە مافەکانیان بپارێزرێت و ڕێگە لەوە بگیرێت جارێکی دیکە کۆمەڵکوژ بکرێنەوە، ئەو ئێزدیانەشی لە دەستی داعشدا ماون ڕزگار بکرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News ID 52282

Your Comment

You are replying to: .
captcha