لە دیداری نێوان بەرهەم ساڵح و سەرۆکی پەرلەمانی کوەیت پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات تاوتوێ کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ په‌یوه‌ندى مێژوویى له‌ نێوان عێراق و کوه‌یتدا هه‌یه ‌و هاریکارییه‌کان په‌ره‌ پێده‌ده‌ن له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ له‌ کۆشکى سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیی کرد له‌ مه‌رزوق غانم سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى گه‌لى کوه‌یت و شاندێکى یاوه‌ری.

به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئاماژه‌ى کرد به‌و په‌یوه‌ندییه‌ مێژوویى و دێرینه‌ى که‌ کوه‌یت و عێراق به‌یه‌که‌وه‌ ده‌به‌ستێت و ته‌ئکیدى له‌سه‌ر گرنگى په‌ره‌پێدانى هاریکارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا کرده‌وه‌، به‌جۆرێک ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو گه‌لى دۆستدا بێت.

هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامى دامه‌زراوه‌ ته‌شریعیه‌کانى نێوان هه‌ردوو وڵات دووپات کرایه‌وه‌.

له‌لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى گه‌لى کوه‌یت سڵاو و ڕێزى میرى کوه‌یتى گه‌یانده‌ به‌رهه‌م ساڵح و ئه‌وه‌ى خسته‌روو که‌ سووربوونى هه‌ڵوێستى وڵاته‌که‌ى بۆ پشتیوانی کردن و وه‌ستانى شان به‌ شانى عێراق له‌ زۆربه‌ى بواره‌کان دووپات کردوه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52231

Your Comment

You are replying to: .
captcha