هەدەپە هیچ بڕیارێکی بۆ پشتگیری لە جەهەپە نەداوە

بەشی تورکیا- سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی T24ی تورکیا لە زیندانی ئەدیرنەوە، ئاماژەی دا بە هەڵبژاردنی بەردەم لە تورکیا و ستراتێژیی هەدەپە لەو بارەوە و وتی: هەدەپە هیچ بڕیارێکی بۆ پشتگیری لە جەهەپە لەم هەڵبژاردنەدا نەداوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش لەباەری ستراتێژیی هەدەپە لە هەڵبژاردنەکاندا وتی: ئێمە ناڵێین دەنگ بە پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا یا هەر حزبێکی دیکە بدەن. قسەی ئێمە ئەمەیە کە بۆ لاواز کردنی فاشیست دەنگەکەتان بۆ ئامانجە ستراتێژیکەکان بخەنە سندووقەوە و چانسێک بۆ دیموکراسی زیاتر بکەن. هیچ یەک لە برادەرانی پارتی دیموکراتیکی گەلان نابێت وەکوو دوژمن چاو لە حزبەکانی دیکە بکات.

ناوبراو درێژەی دا: هەدەپە بڕیارێکی لەبارەی پشتگیری کردن لە جەهەپە لە هەڵبژاردنەکاندا نەداوە. هاوپەیمانی و هاوکاری لەگەڵ جەهەپە و هیچ حزبێکی دیکە لەئارادا نییە. هەدەپە هەوڵی داوە بە نەناساندنی کاندید لە هەندێک لە پارێزگاکاندا هاوسەنگیی سیاسی لە بەرژەوەندیی دیموکراسی بگۆڕێت. ئێمە هیوادارین هەموو ڕەوتە سیاسییەکانی تورکیا بۆ گەیشتن بە ئاشتی، هاوپەیمانی پێکبێنن.

دەمیرتاش ئاماژەی دا بە وتەکانی ئەم دواییەی ئەردۆغان کە ڕایگەیاندبوو "هەدەپە هەمان پەکەکە-یە" و وتی: هیچ یەک لە ئەندامانی هەدەپە ئەوەیان نەگوتووە بەڵام ئەگەر ئەردۆغان دەڵێت خەڵکی ئەم وڵاتە 6 ملیۆن دەنگیان بە پەکەکە داوە پاشهاتە سیاسییەکانی ئەم قسە دەبێت قبووڵ بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52143

Your Comment

You are replying to: .
captcha