به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان بۆ هه‌ماهه‌نگی کاروباری مرۆیی (ئۆچا) له عێراق ڕایگه‌یاند: شاندێكی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا -که پێکهاتبوو له كریستۆس ستایلیانداس كۆمیساری ئه‌ورووپا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یران و جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌لجیكا و وه‌زیری دارایی كه به‌رپرسه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ساخته‌كاری له باج و ئه‌لێكسانده‌ر دیكرۆ وه‌زیری هاوكاری گه‌شه‌پێدان و مارتا ڕوداس جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی بۆ هه‌ماهه‌نگیی مرۆیی له عێراق- پرۆژه‌كانی مووسڵ‌یان بۆ سه‌قامگیركردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه به سه‌ر كرده‌وه و له‌گه‌ڵ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی یارمه‌تیدانیش له چادرگه‌ی حه‌مام عه‌لیل به‌ڵێنیان دا به دابین کردنی 56 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریکی له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه بۆ بنیادنانه‌وه‌ى ناوچه وێرانبوووهكان له سه‌رتاسه‌ری عێراق و دابین كردنی یارمه‌تی مرۆیی و گه‌شه‌پێدان.
له میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ مووسڵ، كۆمیساری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا وتی: "داعش له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا دۆڕاوه به‌ڵام ئێمه پێویسته به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر نه‌هێشتنی بیروبۆچوونی ژه‌هراوییان. من باوه‌ڕی ته‌واوم هه‌یه كه قه‌یرانه‌كه كۆتایی نه‌هاتوووه بۆیه پێویسته له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌م شه‌ڕه بكۆڵینه‌وه و به هانای هه‌موو عێراقییه بهركهتوووهكانهوه بچین ئه‌گه‌رنا سه‌ركه‌وتنی مه‌یدانیمان له‌ده‌ست ده‌چێت."
كۆمیسارى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا پاش دابین كردنی 34 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه بۆ یارمه‌تییه مرۆیییهكانی ساڵی 2019 بۆ عێراق، له كۆنگرهیێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: "یه‌كێتیی ئه‌ورووپا درێژه به یارمه‌تییه‌كانی ده‌دات بۆ قه‌یرانی عێراق و یارمه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراقیش ده‌دات له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی هاوپشتیی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی عێراقدا تا ئه‌وکاته‌ی پێویست بێت."
کۆمیساری یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ڕاشیگه‌یاند: بڕی 20 ملیۆن یۆرۆی دیکه بۆ سندوقی په‌ره‌پێدان زیاد ده‌کرێت و ده‌بێته یارمهتییێک بۆ دووباره بنیادنانه‌وه‌ی که‌له‌پووری کلتووری وڵاته‌که و فه‌راهه‌م کردنی کار و ده‌رفه‌ت بۆ گه‌نجان.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment