بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاڵا تاڵەبانی، لە میانی پانێڵێکی ڕێکخراوی ڕەنگەکان لە سلێمانی سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق، وتی: "من پێموایە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پەیوەندیی نییە تەنها بە کورد و بە پارتی و یەکێتییەوە، تا شیعە رێکنەکەون لەسەر ئەوەی کێ گەورەترین کوتلەیە و سەرۆک وەزیرانی داهاتوو کێیە؟ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار زەحمەتە بکرێت."
ئەوەشی خستەڕوو "لەبەرئەوەی ئەو سەرۆک کۆمارەی کە هەڵدەبژێردرێت، ئەو گەورەترین کوتلە رادەسپێرێت."
ئاڵای تاڵەبانی پێشی وابوو "ئەو ناکۆکییەی کە لەنێوان سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە، دەبێت یەکلا بێتەوە و من پێموایە ئەوە ئاسان نییە و هەندێک سیناریۆ هەیە، کە یەکێک لەوانە ئەوەیە ئەگەری هەیە سەدر ببێتە ئۆپۆزسیۆن".
Your Comment