بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەواڵگریی عێراق پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەیاننامەیێکی دەرکرد و ڕایگەیاند گەورەترین گرووپی چالاک لە بواری دابین کردنی دارایی تیرۆریستانی داعش لە عێراق لەناو براوە کە لقی زۆری لە وڵاتانی جیهاندا بووە.
دەزگای هەواڵگریی عێراقی لە بەیاننامەکەیدا جەخت دەکاتەوە ئەو گرووپە بە کەڵک وەرگرتن لە شێوێکی پێچەڵاوپێچ هەوڵی پشتگیریی دارایی داعشی داوە.
هەر لەم بارەوە کەناڵی سکای نیووزی عەرەبی لەزاری ژمارەیێک سەرچاوەی عێراقییەوە ڕایگەیاند 500 ملیۆن دۆلار لای ئەو گرووپە دەستی بەسەردا گیردراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment