به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆکی ڕووسیا و ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیدا دوایین بارودۆخی سووریایان تاوتوێ كرد
کرملین له به‌یاننامه‌یێکدا ئاشکرای کردوووه که له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا هه‌ر دوو سه‌رۆک له‌سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه له سووریا و ئیدلب گفتوگۆیان کردوووه و هه‌نگاوه‌کان له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌یان لێکداوه‌ته‌وه.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ئاماژه‌ی به دانووستانه سێ قۆڵییه‌کانی 14ی فێبریوێری كردوووه له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سووریا و جه‌ختی کردۆته‌وه: ڕووسیا و فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت به سووریا داوای پێکهاتنی هه‌رچی خێراتری لیژنه‌ی داڕشتنی ده‌ستووری سووریا و به‌رده‌وامیی دیالۆگی سیاسی ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که سه‌رۆک کۆمارانی ڕووسیا و فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێککه‌وتوون که به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌رکردنی ئاشتی له سووریا په‌یوه‌ندییه نزیکه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر درێژه پێبده‌ن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سپۆتنیک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment