به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نازدار ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سلێمانی به SNNی ڕاگه‌یاند: "له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه نووسراوێكی تایبه‌ت به زیادكردنی زمانی فه‌ڕه‌نسی بۆ به‌شێک له ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئاراسته‌ی په‌روه‌رده‌كان كراوه".
ناوبراو وتیشی: "وه‌زاره‌ت زمانی فه‌ڕه‌نسی وه‌ک وانه ته‌نها بۆ ئه‌و خوێندنگایانه زیاد ده‌كات كه یه‌ک ده‌وامن واته خوێندنگای دوو ده‌وام ناگرێته‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سلێمانی ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه: "له په‌روه‌رده‌كانی سنووری سلێمانی ڕێژه‌یێكی كه‌م له خوێندنگه‌ی یه‌ک ده‌وامی هه‌یه به‌ڵام ئێستا كار له‌سه‌ر ناردنی ناوی ئه‌و خوێندنگایانه ده‌كه‌ین كه یه‌ک ده‌وامن دواتر ناوه‌كان ده‌نێرین بۆ وه‌زاره‌ت به مه‌به‌ستی زیادكردنی زمانی فه‌ڕه‌نسی له ساڵی داهاتوودا".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment