قایمقامی پیرانشار: لە سنووری حاجی ئومەران ڕێگە بە لۆرییە ئێرانییەکان نادرێت بە بەتاڵی بچنە ژوورەوە

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- قایمقامی شاری پیرانشار ڕایگەیاند لە دەمەوبەیانی ڕۆژی پێنجشەمەوە لە بەر چەند هۆکارێکی نادیار لایەنی عێراقی لەو دیوی سنووری حاجی ئومەرانەوە ڕێگەی بە تەنکەر و لۆرییە ئێرانییەکان نەداوە بە بەتاڵی بچنە خاکی هەرێمی کوردستان.

کوردپرێس:

سەید عەلی تورابی قایمقامی شاری پیرانشار لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسی وتووە: دیار نییە لایەنی عێراقی لە بەر چ هۆکارێک ڕێگریی کردووە بەڵام لە ڕۆژی پێنجشەمەوە (14ی شوباتی 2019) بۆ ماوەیێکی کاتی ڕێگریی لە چوونەژووەرەوەی تەنکەر و لۆرییە ئێرانییەکان بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان کردووە و هەوڵ دەدەین بە زووترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین.

ناوبراو گوتیشی: ئەو بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هیچ هەماهەنگییێکیان لەگەڵ لایەنی ئێرانی نەبووە کە ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی تەنکەر و لۆرییە ئێرانییەکان بکەن؛ بۆیەش ئێمە نازانین هۆکاری ئەو بڕیارەی هەرێم چییە.

تورابی دووپاتیشی کردەوە کە پێوەندی لەگەڵ لایەنی حکوومەتی هەرێم دەگرن و بەدواداچوون بۆ ئەو بڕیارەی حکوومەت دەکەن.

قایمقامی پیرانشار ئەوەشی بۆ کوردپرێس ڕوون کردەوە کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنووری حاجی ئومەرانەوە بەردەوامە و تەنها تەنکەر و لۆرییە بەتاڵەکان بۆیان نییە بچنە ژوورەوە.

نابراو لە کۆتاییدا جەختیشی کردەوە کێشەکە کاتییە و بەزوویی چارەسەر دەکرێت و هەر ئێستاش سەرقاڵی ڕاگۆڕینەوە و پێوەندی کردن بە کونسووڵی ئێران لە هەولێرن بۆ ئەوەی گرفتەکە چارەسەر بکەن.

بەدواداچوونەکان لە دیوی هەرێمەوە دەریخست ڕێگری کردنەکە بەو هۆیەوە بوو کە هەرێمی کوردستان هەناردەکردنی نەوتی بۆ ئێران ڕاگرتووە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەرى گشتیى گومرگى هەرێم لەلێدوانێکدا بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕتى ڕاگەیاند، بڕیارى ڕاگرتنى هەناردەى نەوت بۆ ئێران لە ئەمڕۆوە خراوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

نابراو وتیشی، بڕیارەکە لەلایەن وەزارەتى سامانە سروشتییەکانەوە دراوە و هاوردەکرنى بەرهەمەکانى نەوت لە ئێرانەوە بۆ هەرێم ناگرێتەوە.

شیاوی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا تەنکەر و لۆرییە ئێرانییەکان لە دیوی ئێرانەوە بە بەتاڵی دەهاتنە هەرێمی کوردستان و نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان بۆ پاڵاوگەکانی ئێران دەگواستەوە.

ئەم هەواڵەش بخوێنەوە:

بەڕێوەبەرى گشتیى گومرگى هەرێم: هەناردەى نەوت بۆ ئێران ڕاگیرا ttp://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=44034

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 51903

Your Comment

You are replying to: .
captcha