به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ندامانی ڕێکخراوی ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی که سه‌ردانی تورکیایان کردوووه له ناوه‌ندیی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP) له‌گه‌ڵ په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی ئه‌و حیزبه و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په دیدار و گفتوگۆیان کرد.
ئه‌و لیژنه نێوده‌وڵه‌تییه که به مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی گۆشه‌گیریی زیندانیانی سیاسی و مانگرتن سه‌ردانی تورکیایان کردوووه پاش دیدار له‌گه‌ڵ په‌روین بوڵدان کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان ساز کرد.
له کۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌دا په‌روین بوڵدان گوتی: لیژنه‌یێکی پێکهاتوو له ڕێکخراوه جۆراوجۆره‌کانی وڵاتانی ئه‌ورووپی له چوارچێوه‌ی ڕێکخراوی ئاشتیی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی تورکیای کردوووه و ئێمه وه‌ک هه‌ده‌په هه‌وڵێکی به‌رفراوانمان بۆ لابردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان دا و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌و لیژنه‌یه به مه‌به‌ستی ئاگاداربوونه‌وه له گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجه‌لان و مانگرتنه‌کان سه‌ردانی تورکیای کردوووه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕاشیگه‌یاند: ئێمه ئاراسته‌کردنی بابه‌تی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له وڵاتانی ئه‌ورووپی به گرنگ ده‌زانین. ئێمه بۆ لابردنی گۆشه‌گیری ئه‌و چالاکییه‌مان ده‌ست پێ‌کرد چوونکه گۆشه‌گیری به بابه‌تێکی مرۆیی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ده‌زانین. به‌رپرسیارێتیی ئێمه ئاراسته‌کردنی ئه‌و بابه‌ته وه‌ک بابه‌تێک نه‌ک هه‌ر بۆ ئێمه به‌ڵکوو بۆ تورکیا و ئه‌ورووپایه.
ئۆگمۆندۆر جۆهانسون وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری ته‌ندروستی پێشووی ئیسله‌ند که به نوێنه‌رایه‌تی له‌و لیژنه‌یه له کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌شداری کردبوو گوتی: گرووپێکین که له ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، ئیسله‌ند و ئارژانتین سه‌ردانی تورکیامان کردوووه. نیگه‌رانییه‌کانی هه‌موومان هاوبه‌شه و ئه‌وه‌ش خراپبوونی دۆخی مافی مرۆڤ له تورکیایه. هاوکات هاوبهشیێکمان پێکه‌وه هه‌یه که ئه‌وه‌ش ئیراده‌ی پته‌و بۆ جێبه‌جێکردنی عه‌داله‌ته.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: نامهیێکمان بۆ وه‌زاره‌تی دادی تورکیا ناردوووه و داوای دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌وانمان کردوووه و له نامه‌که‌مان بۆ وه‌زاره‌تی دادی تورکیا ته‌ئکیدمان کردوووه که زانیاریمان هه‌یه له نه‌بینینی درێژخایه‌نی ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و پارێزه‌رانی و تکا له ئێوه ده‌که‌ین که دۆخه‌که بۆ دیدار له‌گه‌ڵ ناوبراو له زیندانی ئیمرالی فه‌راهه‌م بکه‌ن و ئێستاکه‌ش چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی دادی تورکیاین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment