سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح: ڕێگە نادەین داگیرکەران سەروەریی عێراق تێک بدەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح وتوویەتی عێراقییەکان پارێزگاری لە سەروەریی وڵاتەکەیان دەکەن و ڕێگە بە هیچ داگیرکەرێک نادەن سەروەریی ئەو وڵاتە پێشێل بکات.

کوردپرێس:

هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە لێدوانێکدا وتوویەتی هەرگیز ڕێگە نادەن ئەمریکا لە نێو خاکی عێراق بنکەی سەربازی دروست بکات و هێزی وشکانی بێنێتە ئەو وڵاتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەرکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە یاسایێک لە پەرلەمانەوە تێپەڕێنێت کە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق قەدەغە بکات.

عامری دووپاتیشی کردەوە: " ئێمە پارێزگاری لە سەروەریی عێراق دەکەین و ڕگە بە داگیرکەران نادەین سەروەریی ئەو وڵاتە تێک بدەن."

News Code 51797

Your Comment

You are replying to: .
captcha