کوردپرێس:
بریاره رۆژى دووشه‌ممه 11ى شوباتى 2019 یاساى بودجه له وه‌قایعى عێراق بڵاو بکرێته‌وه و حکوومه‌تى عێراق پاش ئه‌وه ده‌ست ده‌کات به‌خه‌رجکردنى.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، بریارده‌رى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێکدا به هاوڵاتیى وت: "به‌پێى برگه‌ى 10 له لقى (ج)مدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مانگانه 454 ملیار دینار و مووچه‌ى پێشمه‌رگه له هێزه وشکانییه‌کانى عێراق مانگانه 68 ملیار و خانه‌نشینان و پاراستنى تۆرى کۆمه‌ڵایه‌تى 125 ملیار دینار به کۆى گشتى 647 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێمى کوردستان بکات ئه‌گه‌ر نه‌وتیش راده‌ستى به‌غدا نه‌کرێت.
په‌رله‌مانتاره‌که‌ى لیژنه‌ى دارایى جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه که ئه‌سڵ له یاساى بودجه‌ى 2019 که به‌و شێوه‌یه په‌سه‌ند کرا ده‌زاندرا هه‌رێمى کوردستان نه‌وت راده‌ستى به‌غدا ناکات بۆیه پرسى مووچه له کۆى گشتیی بودجه جیا کراوه‌ته‌وه تا کێشه له نێوان به‌غدا و هه‌رێم دروست نه‌کات.
بریارده‌رى لیژنه‌ى داراییى په‌رله‌مانى عێراق جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که هیچ مه‌ترسییێک له‌سه‌ر ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له به‌غداوه نییه و هه‌رکات ده‌ستى کرد به خه‌رجکردنى بۆ کوردستانیشی ره‌وانه ده‌کات.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید وتیشى"ئه‌مه ته‌وافوقى سیاسییه له ساڵى رابردوو کراوه له نێوان به‌غدا و هه‌رێم کراوه به‌شێکى په‌یوه‌ندیى به هه‌نارده‌ى نه‌وتى که‌رکووکه‌وه هه‌یه و به‌شێکى هه‌ردوو پاڵاوگه‌ى کار و قه‌یوان کار بۆ حکوومه‌تى عێراقى ده‌که‌ن و نه‌وتیان بۆ ده‌پاڵێون".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment