دەقی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئەدهەم بارزانی ئەندامی پێشووی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەقی ئەو نامەیەی ئەدهەم بارزانی، ئەندامی پێشووی سەركردایەتی پارتی بڵاو كرایەوە كە داوای دەستلەكاركێشانەوەی لە حیزبەكەی كردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو نامەیە، ئەدهەم بارزانی ساڵی 2020 بۆ فازیڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی ناردووە و نووسیویەتی: "لەگەڵ هیوای باشی و سەرفرازی، هیوادارم دەستلەكاركێشانەوەی من لە ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی قبووڵ بكەن تا شوێنەكەم بۆ نەوەی نوێ چۆڵ بكەم".

لە كۆتایی ساڵی رابردووەوە ئەدهەم بارزانی رەخنەی جددی لە سێستەمی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان دەگرێت و پێشتریش رایگەیاندبوو كە دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لیست دروست بكات.

News Code 5160

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha