بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو نامەیە، ئەدهەم بارزانی ساڵی 2020 بۆ فازیڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی ناردووە و نووسیویەتی: "لەگەڵ هیوای باشی و سەرفرازی، هیوادارم دەستلەكاركێشانەوەی من لە ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی قبووڵ بكەن تا شوێنەكەم بۆ نەوەی نوێ چۆڵ بكەم".
لە كۆتایی ساڵی رابردووەوە ئەدهەم بارزانی رەخنەی جددی لە سێستەمی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان دەگرێت و پێشتریش رایگەیاندبوو كە دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لیست دروست بكات.
Your Comment