به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای زیاتر له سێ ڕۆژ له خۆپیشاندان و ڕووداوه‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان، هێشتا ده‌یان چالاک و به‌شداری خۆپیشاندانه‌كان له زیندان ماونه‌ته‌وه و به‌پێی زانیارییه‌كانیش زۆربه‌یان مانیان له خواردن گرتوووه.
لای خۆیه‌وه وارشین سلێمان به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی شیلادزێ ڕایگهیاندوووه: له‌سه‌ر بڕیاری حکوومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه پێكهێنراوه و سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ده‌ستگیر كراون، ڕۆڵیان هه‌بوووه له به‌لاڕێدابردنی خۆپیشاندانه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
له شیلادزێ خۆپیشاندان دژی بۆردوومان كردنی ناوچه‌كانیان له‌لایه‌ن توركیاوه به‌ڕێوه چوو و خۆپیشانده‌ران چوونه نێو سه‌ربازگه‌یێكی سوپای توركیا له سنووره‌كه و له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی تورکیا تێکهه‌ڵچوون که له ئه‌نجامدا دوو خۆپیشانده‌ر له‌وان یه‌ک منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا و 10ی دیکه‌ش بریندار بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment