به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جۆن كه‌نه‌دی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا كه نوێنه‌رایه‌تیی ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا ده‌كات له‌سه‌ر لیستی كۆمارییه‌كان، پێشنیاری كردوووه ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی بدرێته حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌رگری كردن له كوردی سووریا ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌موارێک بۆ پڕۆژه‌ی به‌هێزكردنی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌و پێشنیاره‌ی كه‌نه‌دی ڕێگا به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌دات هێزه چه‌كداره‌كان به كار بهێنێت بۆ به‌رگری له كوردی سووریا.
جۆن كه‌نه‌دی له لێدوانێكیدا كه له سایتی فه‌رمی خۆی بڵاوی كردوووه‌ته‌وه ڕایگه‌یاندوووه: "پێویسته هه‌میشه لایه‌نی ئه‌خلاقی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا له‌به‌رچاو بگرین، ئه‌مه به‌رپرسیارێتیی ئه‌خلاقییانه‌ی سه‌ر شانمانه كه دڵسۆز بین بۆ هاوپه‌یمانه‌كانمان."
ناوبراو ئه‌وه‌شی وتوووه: كوردی سووریا له شه‌ڕی ئێمه دژ به داعش زۆر لایه‌نێكی پێویست و كاریگه‌ر بوون بۆیه پێویسته به ده‌ستبه‌تاڵی جێیان نه‌هێڵین. ئه‌م هه‌مواره زامنی پارێزگاری كردن ده‌كات بۆ هاوپه‌یمانه كورده‌كانمان و هه‌روه‌ها پێزانینی ئێمه ده‌سه‌لمێنێت بۆ یارمه‌تییه‌كانی ئه‌وان له شه‌ڕی دژ به داعش.
جێی ئاماژه‌یه ڕۆژی 3ی ئه‌م مانگه سیناتۆر ماركۆ ڕوبیۆ پڕۆژه‌یێكی خسته‌ڕوو له‌ژێر ناونیشانی "به‌هێزكردنی ئاسایش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" و به‌شێكی ئه‌و پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه په‌سه‌ند كرا و هێشتا به ته‌واوه‌تی هه‌موو بڕگه و مادده‌كانی په‌سه‌ند نه‌كراون.
سه‌رچاوه: تەلەفیزیۆنی سی سپان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment