سەردانی ڕانەگەیێندراوی شای ئیسپانیا بۆ بەغدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شای سپانیا لە سەردانێکی چاوەڕواننەکراودا گەیشتە عێراق و لەلایەن بەرهەم ساڵ سەرکۆماری عێراقەوە پێشوازیی لێکرا.

کوردپرێس:

دوای 40 ساڵ بۆ یەکەم جار شا فلیپینی شەشەم، شای ئیسپانیا بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو گەیشتە بەغدا، بەڵام ئەوەی بووە جێگەی سەرنجی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی، فڕۆکەکەی شای ئیسپانیا ئاڵای سەردەمی رژێمی بەعسی تێدا بووە.

فورات تەمیمی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، گەیشتنی فڕۆکەی شای ئیسپانیا بە ئاڵای کۆنی سەردەمی رژێمی پێشوو، "کەمتەرخەمییە لەلایەن باڵیۆخانەی عێراق لە ئیسپانیا و پەیوەندییەکان، کە دەبوو بەدواداچوون بۆ هەنگاوەکانی بەڕێکەوتنی شاندەکە بکەن بۆ بەغدا لەڕووی رێکارەکانی پرۆتۆکۆڵی سەردانەکە، تاوەکو لە فڕۆکەخانەی بەغدا دادەبەزن".

ئەندامەکەی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق پێیوایە، لایەنی ئیسپانی ئەو کارە لە ئەستۆ ناگرێت و، هیچ مەبەستێکی نەرێنیان لەو کارەدا نەبووە.

هەروەها دەڵێت "کەمتەرخەمییێکی روون و ئاشکرا هەیە لەبارەی رۆشنبیریی ئاڵا کە ناسنامەی وڵاتە و ئاگادارنەبوونی وڵاتانی جیهان لە شێوەی ئاڵای نوێی عێراق، بابەتێکە پێویستی بە هەڵوێستەیەکی راستەقینە هەیە. میکانزمێکی کار دابنرێت، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هەڵەی لەو شێوە دووبارە نەبێتەوە".

لای خۆیەوە، باڵیۆزخانەی ئیسپانیا لە عێراق داوای لێبووردنی کرد و رایگەیاند، چارەسەری ئەو هەڵەیە لەکاتی گەڕانەوەی شای ئیسپانیا دەکەن.

News Code 51515

Your Comment

You are replying to: .
captcha