مه‌سعوود بارزانی په‌یامێکی ماته‌مین بۆ کۆچی دواییی میری ئێزدییه‌کانی جیهان بڵاو ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌سعوود بارزانی به ‌بۆنه‌ی كۆچی دواییی میر ته‌حسین به‌گ میری ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی میر و پیاوانی ئایینی ئێزیدی و هه‌موو خوشک و برا ئێزیدییه‌كان له‌ كوردستان و جیهان و هه‌روه‌ها له‌ گه‌لی كوردستان ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كاتژمێر 6:10 خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28ی کانوونی دووهه‌می 2019 دوای ماوه‌یێک مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یێكی شاری هانۆڤه‌ری وڵاتی ئه‌ڵمانیا، میر ته‌حسین به‌گ میری ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان له‌ ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

مه‌سعوود بارزانی له‌ په‌یامێكی ماته‌مینیدا كه‌ به ‌بۆنه‌ی كۆچی دواییی میری ئێزدییان ئاراسته‌ی كردوووه‌ ده‌ڵێت: "له‌ده‌ستدانی میر ته‌حسین به‌گ خه‌ساره‌ت و بۆشایییێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ خوشک و برا ئێزیدییه‌كان و هه‌موو لایێكمان. لێره‌دا هیوادارین به‌ حیكمه‌ت و هیمه‌تی هه‌موو لایێک ئه‌و بۆشاییه‌ پڕ بكرێته‌وه‌ و ته‌بایی و برایه‌تیی نێوان سه‌رجه‌م ئێزیدییه‌كانی كوردستان و جیهان پته‌وتر و قووڵتر بكرێت."

هه‌روه‌ها له‌ په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعوود بارزانیدا هاتوووه:‌ "له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو میرته‌حسین به‌ ڕه‌حمه‌ت و دلۆڤانیی خۆی شاد بكات و سه‌بر و دڵنه‌وایی به‌ هه‌موو لایێک ببه‌خشێت."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51445

Your Comment

You are replying to: .
captcha