بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی پێنجشەممە 28ی ڕێبەندانی 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 17 هەزار و 545 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 6 ملیۆن و 894 هەزار و 110 حاڵەت.
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 182 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 134 هەزار و 420 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 402 هەزار و 821 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.
Your Comment