به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زوهره به‌جاری به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وت: سه‌ردانی له‌ناکاوی ئه‌مدواییه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پارێزگای به‌سره به ئامانجی ئاگاداربوونه‌وه له چالاکیی کۆمپانیا و فه‌رمانگه حکوومییه‌کانی ئه‌و پارێزگا ئه‌نجام دراوه و هاوشێوه‌ی سه‌ردانکردنی پارێزگاکانی دیکه‌ی عێراق سه‌ردانێکی فه‌رمی نه‌بوووه.
ناوبراو گوتیشی: عه‌بدولمه‌هدی له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ پارێزگای به‌سره به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له چه‌ندین بابه‌ت ئاگادار کرایه‌وه له‌وانه دۆخی خزمه‌تگوزاری و پراکتیکی فه‌رمانگه حکوومییه‌کان، کۆمپانیا نه‌وتییه‌کان و پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی هێزگه‌ی هه‌ڵم بۆ دابینکردنی کاره‌با له وه‌رزی هاوینی داهاتوو.
زوهره به‌جاری ڕوونی کرده‌وه که سه‌فه‌ری له‌ناکاوی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ پارێزگاکان به مه‌به‌ستی چاودێری له‌سه‌ر پراکتیکی ده‌وڵه‌ت زۆر زه‌رووره.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment