بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژنامەی "یەنی عەقد"ی تورکی دەنووسێت: سوودی شەرڤانانی یەپەگە بەو بڕیارەی دۆناڵد ترامپ ئەوەیە، كە چەكێكی زۆری پێشكەوتوو قورس، دەستیان دەكەوێت، دوای ئەوەی سوپای ئەمریكا لە سووریا دەكشێنەوە.
رۆژنامەكە ئاشكراشی كردووە، رێژەیێكی زۆر لە مووشەكی دژە تانكی جۆری "جیفلین Javelin و تاو Tow" لە دەست هێزەكانی ئەمریكایە و بەكشانەوەیان ئەو چەكانە دەكەوێتە دەست شەرڤانان.
هەروەها ئاشكرای كردووە، كە ئەو چەكانە ئێستا لە ناوچەیێكی مەنبەج عەنبار كراون و پێشتر ئەمریكا بۆ شەڕی داعش رەوانەی ئەو ناوچەی كردووە و ئێستاش رێژەیێكی زۆر لەو چەكانە ماون.
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رۆژی 19ی مانگی رابردوو بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە سووریا دەركرد، كە ئەو بڕیارە كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووە و كاردانەوەكانیش بەردەوامە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment