پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2019ی عێراق لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان پەسەند دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2019ی عێراق لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان پەسەند دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەختیار شاوەیس لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی وەتەن نیووزدا وتی: کۆمیسیۆنی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرقاڵی تاوتوێ کردن و چارەسەر کردنی هەمە لایەنەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2019ی عێراقە و پڕۆژەیاساکە لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان پەسەند دەکرێت.

شاوەیس زیادی کرد: بە هەموو کورتییەکانییەوە، یەکێتی نیشتمانی خوازیاری پەسەند کردنی پڕۆژە یاسای بودجەی 2019ی عێراقە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51223

Your Comment

You are replying to: .
captcha