بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرپرسانی ئەمریکی ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند کە پڕۆسەی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا بە کشاندنەوەی چەکە قورسەکان دەستی پێکردووە. ئەوەش دوای بڕیاری دوناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە مانگی دیسمبێری 2018 دێت.
ئیلهام ئەحمەد لە بەرپرسانی باڵای خۆبەڕێوەبەریی کوردی لە باکووری سووریا، لەباەری دەستپێکی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا بە ئاسۆشیتێدپرسی وتووە: ئەمریکا مافی ئەوەی هەیە لە بەرژەوەندیی خۆیدا بڕیار بدات.
بەڵام ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت ئاسایش و ئاشتیی ئەو ناوچانەی سووریا کە ئەمریکا لێیان دەکشێتەوە تەزمین بکرێت. کە ئەوەش بریتییە لە کۆتایی هاتنی هەڕەشەکانی تورکیا و لەناوچوونی بەتەواویی داعش و شانە نووستوەکانی ئەو گرووپە لە ناوچەکەدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment