کوردپرێس:
فرسەت سۆفی، ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ لایەنەکان گوتی: "ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی دەبێ لەم ماوەیە گفتوگۆی جدی بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەست پێبكەنەوە، و گەشبینین كە ئەنجامی باشی ھەبێت".
ناوبراو گوتیشی: "لێك تێگەیشتنی باش لەنێوان پارتی و لایەنەکانی دیکە هەیە و بە خەڵكیش دەڵێین گەشبین بن".
ئاماژەی بەوەش دا: "ئەگەر ناکۆکی لەسەر هەندێ خاڵ هەیە، بەڵام گەشبینین بە چارەسەرکردنی ئەو خاڵانەش".
Your Comment