فرسه‌ت سۆفی: گەشبینین بە گفتوگۆكان بۆ پێكھێنانی حكوومەت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فرسەت سۆفی، ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ لایەنەکان رایگەیاند، پارتی سوورە لەسەر دەستپێکردنی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی كابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و گەیشتن بە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر.

کوردپرێس:

فرسەت سۆفی، ئەندامی شاندی دانوستاندنکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ لایەنەکان گوتی: "ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی دەبێ لەم ماوەیە گفتوگۆی جدی بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەست پێبكەنەوە، و گەشبینین كە ئەنجامی باشی ھەبێت".

ناوبراو گوتیشی: "لێك تێگەیشتنی باش لەنێوان پارتی و لایەنەکانی دیکە هەیە و بە خەڵكیش دەڵێین گەشبین بن".

ئاماژەی بەوەش دا: "ئەگەر ناکۆکی لەسەر هەندێ خاڵ هەیە، بەڵام گەشبینین بە چارەسەرکردنی ئەو خاڵانەش".

News Code 51019

Your Comment

You are replying to: .
captcha