به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌یان سامی عه‌بدولڕه‌حمان نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له واشنتۆن به K24ی ڕاگه‌یاند: له کۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و مه‌سروور بارزانی یه‌کێک له پرسه هه‌ره گرنگه‌کان که گه‌نگه‌شه کراوه ستراتێژی نوێی ئه‌مه‌ریکا و بابه‌تی واژۆ كردنی ڕێککه‌وتنێکی لێکتێگه‌یشتن بوووه که "ڕێککه‌وتنێکی گشتگیره و له چه‌ند ئاستێکدایه."
ناوبراو گوتیشی: "ھه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له ستراتێژیی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مه‌سروور بارزانی ده‌یه‌وێت شتێكی فراوانتر له نێوان ھه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا ھه‌بێت بۆ نموونه لێکتێگه‌یشتن له بواری ئابووری و ئه‌منی له نێوانمان ھه‌بێت."
ھه‌ر په‌یوه‌ست به‌و پرسه دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین سه‌رۆكی ئینستیتیوتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ تۆژینه‌وه (مێری) ده‌ڵێت: "كورد ده‌بێ له ستراتێژیی ئه‌مه‌ریكا تێبگات، بزانێ ئامانجی سه‌ره‌كی چییه؟ ھه‌روه‌ھا كاریگه‌رییه‌كانی له مه‌ودای كورت و درێژدا چییه و خۆی له كوێی ئه‌و ستراتێژیه‌تییه‌دا ده‌بینێته‌وه."
ناوبراو گوتیشی: "بۆ ھه‌رێمێک كه خاوه‌ن سیاده نییه، ھه‌موو جۆره ڕێككه‌وتنێک بۆ كاری ھاوبه‌ش ده‌كرێ بگاته ئاستی ستراتێژی، بۆ ئێمه وه‌ک كورد ئه‌وه بوووه‌ته زه‌روورییه‌ت، ئه‌گه‌ر زلھێزێک ئه‌و ئاماده‌یییه‌ی ھه‌بێت ده‌بێ پێشوازییێكی گه‌رمی لێ بكه‌ین و هه‌ر نووسراوێک له نێوان هه‌ولێر و واشنتۆن هه‌بێ ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌یه."
ئه‌مه‌ریکا و کورد چیرۆکی زیاتر له نیو سه‌ده له مامه‌ڵه‌یان پێكه‌وه هه‌یه که هه‌ندێک جار هه‌وراز و نشێوی تێكه‌وتوووه و کورد چاوه‌ڕوانه به هاتنی ستراتێژی نوێی ئه‌مه‌ریکا هاتنه‌دی به‌شێک له خه‌ونه‌کانی ئاسانتر بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment