شاهۆز حه‌سه‌ن: هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌کان بۆ قۆناغی دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌رده‌وامه‌

به‌شی سووریا- به‌رپرسێکی سووریا ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: هه‌وڵه‌ سیاسی و دیپلۆماسییه‌کانیان بۆ قۆناغی دوای کشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وامه‌ و له‌ ڕووی سه‌ربازیشه‌وه‌ ئاماده‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێکی تورکیا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شاهۆز حه‌سه‌ن هاوسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتی دیموکرات (په‌یه‌ده‌) به‌ ئاژانسی ئه‌سۆشه‌یتدپرێسی ڕاگه‌یاندوووه‌: هێزه‌کانی سووریای دیموکرات ئاماده‌ن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرش و په‌لامارێکی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتی روباری فورات.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه‌: له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌ره‌نجامی سه‌ردانه‌که‌ی جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مه‌ریکا بۆ تورکیا ده‌رده‌که‌وێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ڕووسیا و سووریاش له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌نجامدانی لێکتێگه‌یشتن و ڕێککه‌وتن بۆ پاراستنی سنووره‌کانیان له‌ هه‌ر هێرش و په‌لامارێکی سوپای تورکیا.

شاهۆز حه‌سه‌ن گوتیشی: تا ئێستا تورکیا هیچ هێرشێکی ئه‌نجام نه‌داوه‌، له ‌به‌رامبه‌ردا شه‌ڕڤانان هه‌موو ئاماده‌کارییێکیان کردوووه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌ سیاسی و دیپلۆماسییه‌کانیان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌ دۆسیه‌ی سووریا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50938

Your Comment

You are replying to: .
captcha