50 ملیار دینار بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان تەرخان دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆ جێبەجێ کردنی مادەی 140 واتا مادەی چارەسەر کردنی کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان لە ساڵی 2019 بودجەیێک تەرخان دەکرت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌ریوان نادر، په‌رله‌مانتاری كورد له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، له‌ ماوه‌ی ساڵی 2019 عێراق 50 ملیار دیناری بۆ جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140 ته‌رخان كردووه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ له‌ دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا بە کوردستان 24ی رایگه‌یاند: "پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2019 بڕگه‌یێک به‌ بڕی 50 ملیار دینار له‌خۆ ده‌گرێت، كه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری ته‌رخان كراوه و وه‌ک دووپاتی كرده‌وه‌، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو، ئه‌مه‌ ئاماژه‌یێكی باشه‌، چوونكه‌ ساڵانی رابردوو هیچ تایبه‌تمه‌ندییێک به‌ مادده‌ی 140 نه‌درابوو.

مەریوان نادر گوتی: "مادده‌ی 140 ته‌نیا بۆ ئه‌مساڵ پێویستی به‌ 420 ملیار دیناره‌ بۆ جێبه‌جێ كردنی قۆناغی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانپێگه‌یشتووان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ته‌نیا 50 ملیار دینار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخان كراوه‌".

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا مه‌ریوان نادر گوتی: "دیاری كردنی ته‌نیا ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌، قۆناغی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیاپێگه‌یشتووان دوا ده‌خات جه‌ختیشی كرده‌وه‌، "قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و پێكهاته‌ زیانپێگه‌یشتووانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن رژێمی پێشوو زیانیان به‌ر كه‌وتووه‌".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50864

Your Comment

You are replying to: .
captcha