به‌پیی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 6ی کانوونی دووهه‌می 2019 ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سه‌ركردایه‌تیی پرۆسه‌كانى به‌غدا له به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه که ئه‌و ئه‌مریكییانه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ى پرۆسه‌كان بوون له ئه‌ركى سه‌ربازیدا نه‌بوون به‌ڵكوو یاوه‌رى ڕۆژنامهنووسێكى ئه‌مریكیان كردوووه كه بۆ زانیارى كۆكردنه‌وه له‌سه‌ر بارودۆخى ئه‌منیی پایته‌خت له شه‌قامی "المتنبی" بوووه.
ئه‌وه‌ش هاتوووه که ڕۆژنامه‌نووسه‌كه ناوى "جه‌ین ئهڕاف" بوووه له ڕادیۆى NPR و پێشتر داواى كردبوو ڕێگه‌ى پێبدرێت سه‌ردانێكى مه‌یدانى له به‌غدا ئه‌نجام بدات بۆ ئاماده‌كردنى ڕاپۆرتێک بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندنه زه‌رده‌كان كه باس له‌وه ده‌كه‌ن شه‌ڕ و توندوتیژى له به‌غدا به‌رده‌وامه.
ته‌ئكیدیش كراوه‌ته‌وه که ژماره‌یێک له سه‌ربازانى هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیى هاوه‌ڵییان كردوووه و له ئه‌ركى سه‌ربازیدا نه‌بوون، ته‌نانه‌ت ئه‌ركیشیان دابین كردنى پاراستن نه‌بوووه بۆ ڕۆژنامه‌نووسه‌كه ته‌نها هاوه‌ڵیكردن بوووه.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که که‌ریم عه‌لیوی نوێنه‌ری هاوپه‌یمانێتیی بنیادنانه‌وه له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو که ده‌ورییه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا به هاوڕاییی جه‌لیل ره‌بیعی فه‌رمانده‌ی ئه‌رکانی ئۆپه‌راسیۆنی به‌غدا له شه‌قامی "المتبنی" به‌غدا سووکایهتییێکی گه‌وره‌یه به عێراقییه‌کان و ئه‌م چه‌شنه کرداره‌ی ئه‌مریکا پیشانده‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی داگیرکاری له عێراقه.
حهمهدوڵڵا ڕكابی وته‌بێژی فراکسیۆنی سائیروون له په‌رله‌مانی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا جه‌ختی كردوووه‌ته‌وه كه بوونی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له به‌غدا به‌ره‌نگاری ئیراده‌ی نیشتمانی، ھه‌روه‌ھا پێشێلكارییێكی نوێی سه‌روه‌ریی عێراقه و ھه‌ڵسوكه‌وتێكی خراپه بۆ ئاشكراكردنی ڕووی قێزه‌ونی ئه‌مریكا كه ھه‌موو یاسا و دابونه‌ریته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل ده‌كات.
گوته‌بێژی فراكسیۆنی سائیروون ڕاشیگه‌یاندبوو: "له كاتێكدا ئێمه ئه‌م ھه‌ڵسوكه‌وته ناڕه‌وایه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین ڕوونكردنهوهیێک له‌وباره‌یه‌وه بۆ گه‌لی عێراق و ڕای گشتی بڵاو بكاته‌وه."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment