دەوریەی سەربازە ئەمریکییەکان لە بەغدا سووکایەتی بە عێراقییەکانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری هاوپەیمانیی چاکسازی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: دەوریەی سەربازانی ئەمریکا هاوڕێ لەگەڵ فەرماندەی سیتادی ئۆپەراسیۆنی بەغدا لە شەقامێکی پێتەخت سووکایەتی کردنە بە عێراقییەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەریم علیوی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕاشیگەیاند: دەورییەی هێزەکانی ئەمریکا بە هاوڕایی جەلیل رەبیعی فەرماندەی ئەرکانی ئۆپەراسیۆنی بەغدا لە شەقامی المتبنی بەغدا، سووکایەتییێکی گەورەیە بە عێراقییەکان و ئەم چەشنە کردارەی ئەمریکا پیشاندەری گەڕانەوەی داگیرکاری لە عێراقە.

علیوی وێڕای جەخت کردن لەسەر گرنگایەتیی جووڵەی ناوخۆیی و بیانی لە دژی ئامادە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق، داوای لە عەبدولمەهدی کرد وەکوو عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوو نەکات و تەسلیمی داخوازییەکانی ئەمریکییەکان نەبێت.

کۆدی هەواڵێنر: 60113

News Code 50828

Your Comment

You are replying to: .
captcha