سه‌رحه‌د ڤارتۆ: گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا ته‌نها له‌ ڕێگای ئۆجه‌لانه‌وه‌ ده‌كرێت

به‌شی تورکیا- وته‌بێژی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) ڕه‌تی كرده‌وه‌ هیچ گفتوگۆیێک له‌ نێوان كه‌جه‌كه‌ و توركیادا هه‌بێت و ڕای‌گه‌یاند که‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تورکیا ته‌نها له‌ ڕێگای ئۆجه‌لانه‌وه‌ ده‌کرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رحه‌د ڤارتۆ گوتی: هیچ گفتوگۆ و په‌یوه‌ندییێكی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیادا نییه‌، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئێستا ته‌نها شه‌ڕه‌.

ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌: ئه‌وان ته‌نها له‌ ڕێگای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر توركیا چاره‌سه‌ری ده‌وێت، ده‌بێت له‌ ڕێگای ئۆجه‌لانه‌وه‌ بێت و له‌و نزیک بێته‌وه‌.

ڤارتۆ گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌یهه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، له‌ بنه‌ڕه‌تدا نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بۆ ئێمه‌ گرنگه‌، نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌وان له‌ ئۆجه‌لان نیازی ئه‌وان بۆ چاره‌سه‌ری نیشان ده‌دات."

هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ توركیا داوای گفتوگۆی له‌ قه‌ندیل كردوووه‌ به‌ڵام كه‌جه‌كه‌ هه‌ر گفتوگۆیێكی ڕه‌ت كردوووه‌ته‌وه‌ و جه‌ختی كردوووه‌ که‌ گفتوگۆ له‌ ڕێگای ئیمڕاڵی و ئۆجه‌لانه‌وه‌ ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: خه‌ڵک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50821

Your Comment

You are replying to: .
captcha