به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی یه‌کێتی دیموکراتی (په‌یه‌ده) به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاى وتوووه: سووریا هیچ سنوورێکی به ئێرانه‌وه نییه و نه‌وتیشی به‌و وڵاته نهفرۆشتوووه به‌ڵکوو نه‌وت ته‌نها به مه‌به‌ستی ناوخۆیی به کار هاتوووه.
موسلیم ڕاشیگه‌یاند: ڕه‌نگه کورد له شوێنی دیکه‌وه نه‌وتیان به ئێران فرۆشتبێت به‌ڵام ئێمه ناتوانین به ناوی ئه‌وانه‌وه هیچ لێدوانێک بده‌ین و قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بکه‌ین.
وته‌کانی موسلیم له کاتێکدایه دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا له کۆبوونهوهیێکیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حکوومه‌تی وڵاته‌که‌ی ڕایگه‌یاندبوو که کورده‌کان تۆزێک نه‌وتیان هه‌یه و ئه‌وه‌ش ده‌فرۆشن به ئێران.
لێدوانه‌که‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به کورد لێکدانه‌وه‌ی جیاوازی لێکه‌وته‌وه و چاودێرانیش پێیان وایه وته‌کانی تره‌مپ مه‌به‌ستی له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوووه نه‌وه‌ک سووریا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment