به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له دوایین لێدوانه‌کانیدا له‌باره‌ی شه‌ڕی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ داعش ڕایگه‌یاند: له کاتێکدا ئێمه به 30 فڕۆکه‌ی ئێف-16وه پشتیوانی سه‌ربازی له‌وان ده‌که‌ین کورده‌کان به شێوه‌یێکی کاراتر له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕ ده‌که‌ن.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌باره‌ی هۆکاره‌ی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له سووریا ڕایگه‌یاندبوو که به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی دیکه‌ی وڵاتان له‌وانه تورکیا.
به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی واڵستریت ژۆرناڵی ئه‌مریکا له زاری به‌رپرسانی ئه‌مریکییه‌وه نووسیی: تورکیا داوای له ئه‌مریکا کردوووه که پشتیوانیی سه‌ربازی له‌و وڵاته بکات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ڕاسپاردهییی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له سووریا بگرێته ئه‌ستۆ.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له زاری به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریکاوه نووسیویه‌تی: تورکیا داوای له واشنتۆن کردوووه که پشتیوانییه‌کانی خۆی له تورکیا له‌وان پشتیوانیی ئاسمانی، لۆجستیکی و گه‌یاندن و گواستنه‌وه ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ڕاسپاردهیییهکانی هه‌مبه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له سووریا جێبه‌جێ بکات.
ژماره‌یێک له کارناسانیش پاش ڕاگه‌یاندنی پێدانی ئه‌رکی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له سووریا به تورکیا ڕایانگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که تورکیا 400 کیلۆمه‌تر مه‌ودای له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی داعش له سووریا هه‌یه هه‌ر بۆیه ناتوانێت به ئاسانی به‌ره‌نگاری ئه‌و گرووپه ببێته‌وه.
کورده‌کانی سووریا له ساڵی 2014 و به هاوکاریی هاوپه‌یمانێتیی دژه‌داعش به سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا ڕۆڵێکی گرینگ‌یان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش هه‌یه و زۆربه‌ی ناوچه‌کانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایان له ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه ده‌رهێناوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment